سەرۆکی نوێی بانکی بازرگانی عێراقی دەستبەکاربوو



بانکی بازرگانی عێراقی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی بانکەکە دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی بازرگانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا، دەستبەکاربوونی بیلال سەباح حسێن حەمودی وەک سەرۆکی بانکەکەی ڕاگەیاند.

بانکەکە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بیلال سەباح حسێن حەمودی، وەک سەرۆکی بانکی بازرگانی عێراق و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری، لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستبەکاربوو”.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی محەمەد جەواد کازم لە ئەرکەکانی وەک سەرۆکی بانکەکە، ئەمڕۆ بەفەرمی سەرۆکی نوێی بانکەکە ناسێندرا.

دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڕیاردرا
پێشت دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڕیاردرا
دادگا لەبارەی دوو سکاڵای مامۆستایانەوە بڕیاریدا
دواتر دادگا لەبارەی دوو سکاڵای مامۆستایانەوە بڕیاریدا
پەیوەندیدار