ترەمپ: ئەمریکا بۆتە زبڵدانێک بۆ جیهان



دۆناڵد ترەمپ، لە دیدارێکدا ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی بێتوانایی سەرۆک جۆ بایدن، وەک خۆی باسی کردووە، ئەمریکا بووەتە “زبڵدانێک” بۆ جیهان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ جەماوەرێکی زۆر لە لایەنگرانی لە نیو هامپشایر وتی، لە ژێر سەرکردایەتی بایدن، ئەمریکا بووەتە “زبڵدانێک” بۆ تەواوی جیهان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بێتوانایی بایدن دیموکراسی لە ئەمریکا لە مەترسیدایە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نائومێدی خۆی لە دەنگدانی لایەنگرانی دیموکراتەکان دەربڕی، بۆ لە هەڵبژاردنی سەرەتایی کۆمارییەکان لە نیو هامپشایر و وتی، “ئەوە سوودی بۆ ڕکابەرەکەمان “نیکی هێلی” باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا دەبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان”.

بەوتەی ترەمپ، “نیکی هێلی پارەی دیموکراتە توندڕەوەکان بەکاردەهێنێت، نەیارەکانیش دەیانەوێت ئەو بیباتەوە، چونکە دواتر دەتوانن بە ئاسانی لە ڕکابەری هەڵبژاردنی سەرەتایی بیکەنە دەرەوە”.

ئەمریکا ستراتیژی خۆی لە یەمەن ئاشکرا کرد
پێشت ئەمریکا ستراتیژی خۆی لە یەمەن ئاشکرا کرد
کەشناسی: بە هۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك بەفر دەبارێت
دواتر کەشناسی: بە هۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار