ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردەوە سەر حووسییەکان



ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر پێگەکانی حووسییەکانی یەمەن کە مەترسییان لەسەر جموجوڵی کەشتییەکانی دەریای سوور دروست کردووە.

ئەمشەو میدیای فەرمی حووسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دوو جار هێرشیان کردە سەر ناوچەی جبانەی سەر بە پارێزگای حدێدە، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای یەمەنەوە.

میدیای حووسییەکان باسی لە قەبارەی زیانەکانی هێرشەکە نەکردووە.

پارێزگای حدێدە بەسەر دەریای سووردا دەڕوانێت و حووسییەکان لە ڕێی مووشە بالیستییەکانیانەوە مەترسییان لەسەر ئەو کەشتییانە دروست کردووە کە بە دەریاکەدا تێپەڕ دەبن.

سودانی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەکات
پێشت سودانی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەکات
تەرمێك لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
دواتر تەرمێك لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
ەیوەندیدار