شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەیشێلێت و گیان لەدەستدەدات



شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە گەرمیان کۆنترۆڵ لەدەست دەدات،دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی خۆی و بە هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بە ئاڕاستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست دەدات لە بەرامبەر زانکۆی گەرمیان خۆی دەکێشێت بەڕاگری قەراغ ڕێگاکەدا.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگرەکە کە ئافرەتێک بووە پەریوە و ئۆتۆمبێلەکە دەیشێڵێت بەهۆیەوە گیان لەدەستداوە.

هاتووچۆی گەرمیان ڕاشیگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانە و لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٩یە.

پۆلیس زانیاری دەربارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بڵاودەکاتەوە
پێشت پۆلیس زانیاری دەربارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بڵاودەکاتەوە
دەربارەی جێگیرکردنی سیستمی مووشەکی ئەمریکا لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت
دواتر دەربارەی جێگیرکردنی سیستمی مووشەکی ئەمریکا لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار