تایبەتمەندییە ناوازەکانی سامسۆنگ گالاکسی S24 ئاشکرا کران



شەوی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ، کۆمپانیای سامسۆنگ لە ژێر ناونیشانی “”چوونە ناو سەردەمی نوێی مۆبایلی ئەی ئایەوە لەگەڵ سامسۆنگ گالاکسی S24” هەر سێ مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی S24ـی راگەیاند.

مۆبایلی گالاکسی S24 تاکو حەوت ساڵ نوێکردنەوەی وەشانەکانی ئەندرۆیدی بۆ دێت، ئەمەش لە ترسی خاوبوونەوە و نەمانی خزمەتگوزاری رزگاری دەبێت.

مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ، وەرگێڕانی راستەوخۆی هەیە لە کاتی پەیوەندیکردندا بۆ ١٣ زمان، هەروەها لە “چات ئەسیست” پێکهاتووە کە دەتوانێت لە کاتی نامەناردندا بە شێوەیەکی خودکارانە وەرگێڕان بۆ نامەکان بکات، ئەمەش لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە.

وەک ئەوەی لە کۆنگرەکەدا ئاشکرا کراوە، سامسۆنگ گالاکسی S24 خاوەنی باشترین کامێرای سامسۆنگە تا ئێستا، کە لە رێگەی زیرەی دەستکردەوە دەتوانیت وێنە بگریت و هەر لەرێگەی زیرەکی دەستکردیشەوە جوانکاری بۆ وێنەکە بکەیت، هەروەها زوومی کامێراکە ١٠٠ ئێکسە و کامێرای گالاکسی S24 ئەڵترا بەم شێوەیەیە: 12 MP + 200 MP + 10 MP + 50 MP.

نرخی مۆبایلەکانیش بەمشێوەیەن:

Galaxy S24 799$

Galaxy S24 Plus 999$

Galaxy S24 Ultra 1299$

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
لە رێگەی هەولێر- کۆیە ٩ کەس بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون
دواتر لە رێگەی هەولێر- کۆیە ٩ کەس بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون
ەیوەندیدار