زانیاری نوێ لەسەر کوژرانی ژنەکەی کەرکوک



نزیکەی کاتژمێر 4ی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە بە کاتی کەرکوک، لەگەڕەکی سەرچنار تەقە لە ژنێک کرا و کوژرا.

لە ئێستادا تیمەکانی لێکۆڵینەوەی تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.

لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک ڕاگەیاند، “ئەو ژنەی کوژراوە خەڵکی سوریایە، ماوەیەکە بۆ ئیشوکاری ژنان هاتووەتە کەرکوک و لە ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ دا کاردەکات.”

دەربارەی ناسنامەی بکوژان و هۆکاریەکەی لیوا کاوە ڕایگەیاند ، ئێمە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە ڕووداوەکە. لەکاتێکدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە هاوڕێییەکی لەگەڵدا بووە، لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی وتە وەرگرتنەکە لە هاوڕێکەی و چەند سایەتحاڵێک کە لەوناوەدابوون”.

بەپێی بەدواداچوونەکان کە لەسەرچاوە ئەمنییەکانی کەرکوکەوە وەرگیراوە، ژنەکە لە گەڕەکی سەرچناری کەرکوک لەلایەن ماتۆرسوارێکەوە تەقەی لێکراوە و 7 فیشەکی بەرکەوتووە، سەرچاوە ئەمنییەکان دەڵێن دوو کەس بەسەر ماتۆر سکیلەکەوە بوون و هەڵاتوون.

دژەتیرۆری کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوە
پێشت دژەتیرۆری کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوە
عێراق بڕیاری خەرج كردنی دەرماڵەی بۆ خوێندكاران دا
دواتر عێراق بڕیاری خەرج كردنی دەرماڵەی بۆ خوێندكاران دا
ەیوەندیدار