بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی كۆنفڕانسی نیشتمانی دیاریكرد



بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا لە ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە دووهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی گرێ دەدات.

ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە (٢٠و٢١ی ١ی ٢٠٢٤) لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دووهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی گرێ دەدات.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژی (٦/ ١/ ٢٠٢٤)، بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە (٢٠و٢١ی ١ی ٢٠٢٤) لە ژێردروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان) لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی گرێدەدات.

ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان
١٨/ ١/ ٢٠٢٤

لیستی مووچەی هەرێم درایە دارایی عێراق
پێشت لیستی مووچەی هەرێم درایە دارایی عێراق
سودانی: چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە
دواتر سودانی: چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە
ەیوەندیدار