تاوانبارێک دەستگیرکرا کە داوای ملیۆنان دیناری لە کچێک کردووە



پۆلیسی بەغدا تاوانبارێکی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی لە کچێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەغدا دەستگیرکردنی “ڕەشبگیر”ێکی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند، کە هەڕەشەی لە کچێک کرد بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە بەرامبەر بڕی ١٠ ملیۆن دینار لە پایتەخت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا توانیان تاوانبارێک دەستگیربکەن کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی کچێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە ئەگەر بڕی ١٠ملیۆن دیناری عێراقی پێنەدات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش ئەوەی کچێک سکاڵای تۆمارکردووە، دەستبەجێ تیمێکی کارکردن پێکهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە و دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارەکە ڕاکێشرا و بۆسەیەکی وردی بۆ دانرا و بە دەستی سوور دەستگیرکرا.

هاوکات ئێستا تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤٣٠ی سزادان دەستگیرکراوە.

تۆمەتبارێكی داواکراو دەستگیر كرا
پێشت تۆمەتبارێكی داواکراو دەستگیر كرا
باڵیۆزی بەریتانیا: یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکەی هەولێر هاووڵاتییەکی بەریتانییە
دواتر باڵیۆزی بەریتانیا: یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکەی هەولێر هاووڵاتییەکی بەریتانییە
ەیوەندیدار