بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێکمان لەپێناو یەکڕیزی و یەکدەنگیدایە



سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی پەرۆشی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ئەو کێشانەیە کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەکەدا، هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناو یەکڕیزی و یەکدەنگیدایە تاوەکو بتوانین پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە و گەل و وڵاتمان بپارێزین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و بەزاندنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کرایەوە، بەشێوەیەک هیچ بیانوویەک بۆ بەئامانجگرتنی کەسانی مەدەنی نەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی رووداو و گۆڕانکارییەکان روونکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی پەرۆشی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ئەو کێشانەیە کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەکەدا، هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناو یەکڕیزی و یەکدەنگیدایە تاوەکو بتوانین پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە و گەل و وڵاتمان بپارێزین.

لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و کێشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین بەزووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت و ببێتە مایەی کاراترکردنی دەسەڵاتی یاسادانان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.

عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
پێشت عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
“خەڵک و مووچەخۆری ئێمە لەوە زیاتر توانای بەرگەگرتنی فشاری سیاسی و ئابوری عێراقیان نەماوە”
دواتر “خەڵک و مووچەخۆری ئێمە لەوە زیاتر توانای بەرگەگرتنی فشاری سیاسی و ئابوری عێراقیان نەماوە”
پەیوەندیدار