بەڕێوەبەرێکی گشتی بە 500 هەزار دۆلاری بەرتیلەوە دەستگیرکرا



دەستەی نەزاهەی عیراق، بەڕێوەبەرێكی گشتی سەر بە وەزارەتی پیشەسازیی عیراق دەستگیردەكات، ئەوەش بەتۆمەتی “وەرگرتنی 500 هەزار دۆلار” لە بەرامبەر رادەستكردنی تەنیا یەك نوسراوی وەزارەتەكەی بە وەبەرهێنەرێك كە تایبەتە بە كارگەی چیمەنتۆی بادوشی نوێ لە نەینەوا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دەستەكە شەوی رابردوو 16ی كانونی دووەم، ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەی وەزارەتی پیشەسازییان لە بەغدا دەستگیركردووە، لەوكاتەی ئەو بڕە پارەیەی وەرگرتووە لە بەرامبەر پێدانی نوسراوەكە،

دۆسییەکە لەسەر گرێبەستی نۆژەنکردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی بادۆشی نوێ بووە، کاتێک خاوەنی كۆمپانیای جەبەل حەدید، چەند ساڵێكە گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی هەیە بۆ نۆژەنكردنەوە و بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی كارگەكە و بەپێی پەیجی رەسمی كۆمپانیاكە تا نیسانی 2023 لەو كارگەیە كاریانکردووە، بەڵام لە تشرینی دووەمی ساڵی 2023ەوە كۆمپانیایەكی تر لەهەمان كارگە دەستبەكاربووە بە ناوی ئەوكان گروپ.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن،  “لەژێر فشاری” گروپێك چەكدار-دا كە بەرژەوەندییان لە وەبەرهێناندا هەیە و ساڵی رابردوو چونەتە سەر كارگەكە و رێگرییان كردووە كۆمپانیای جەبەل حەدید كارەكانی بكات و لەدوای ئەوە راستەوخۆ کۆمپانیایەکی تر دەستبەكاربووە. بەڵام رون نییە چۆن لەلایەن وەزارەتی پیشەسازییەوە رێگەیان پێداوە.

بەو هۆیەوە خاوەنی كۆمپانیای جەبەل حەدید لە وەزارەتی پیشەسازیی عیراق سكاڵایکردووە و ئەنجومەنی ئیدارەی چیمەنتۆ لە وەزارەتی پیشەسازیی فیدراڵی-یش كەیسەكەی لە بەرژەوەندی ئەو یەكلاییكردۆتەوە.

سەرچاوەیەکی نهێنی بۆ میدیاکان دواوە و وتویەتی “دوای ئەوەی خاوەنی كۆمپانیای جەبەل حەدید سەردانی وەزارەتی كردووە بۆ وەرگرتنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئیدارەی چیمەنتۆ لە وەزارەتی پیشەسازی، یەكێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت پێی وتووە لە بەرامبەر 500 هەزار دۆلار ئامادەیە بڕیارەكەی پێبدات”.

نێچیرڤان بارزانی و ئەلینا ڕۆمانۆوسکی کۆبوونەوە
پێشت نێچیرڤان بارزانی و ئەلینا ڕۆمانۆوسکی کۆبوونەوە
ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی داخوورانی تایەی ئۆتۆمبێل
دواتر ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی داخوورانی تایەی ئۆتۆمبێل
ەیوەندیدار