تەماتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابەزاندنی پەستانی خوێنە



لێکۆڵینەوەیەکی نوێ گەیشتە ئەنجامێکی زانستی کە خواردنی تەماتە ، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “زە ​​سەن”ی بەریتانی، زاناکان بۆیان دەرکەوتووە، خواردنی تەماتەیەکی گەورە ڕۆژانە ئەگەری تووشبوون بە حاڵەتێکی کوشندە لە مرۆڤدا تا 36% کەمدەکاتەوە.

توێژەران لە گۆڤاری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن نووسیویانە: خواردنی تەماتە، یان ئەوبابەتانەی کە تەماتەیان تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

بۆ ماوەی سێ ساڵ توێژەران بەدواداچوونیان بۆ ٧٠٥٦ ژن و پیاو کردووە کە تەمەنیان لە نێوان ٥٥ بۆ ٨٠ ساڵدایە و پێنج هەزار و ٨٢١ کەسیان بەرزی پەستانی خوێنیان هەبووە،

تیمێکی زانکۆی بەرشەلۆنە بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی زیاتر ئەو بەرهەمانە دەخۆن کە تەماتەیان تێدایە ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمترە.

تەماتەیەکی تازە بە قەبارەی مامناوەند نزیکەی ٢٩٠ میلیگرام پۆتاسیۆم و ٤ میلیگرام لایکۆپینی تێدایە، ئەم پێکهاتانەش سەرچاوەیەکی باشن بۆ بەرزنەبوونەوەی پەستانی خوێن.

ئەو خۆراکانەی تر کە دەوڵەمەندن بە لایکۆپین و پۆتاسیۆم بریتین لە شوتی، قەیسی، قڕنابیت، مۆز، پەتاتەی شیرین، قارچک.

ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی داخوورانی تایەی ئۆتۆمبێل
پێشت ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی داخوورانی تایەی ئۆتۆمبێل
بارزانی: ناچینە ژێر باری سەپاندنی بڕیار و سیاسەتی خۆسەپێنی هیچ وڵاتێك
دواتر بارزانی: ناچینە ژێر باری سەپاندنی بڕیار و سیاسەتی خۆسەپێنی هیچ وڵاتێك
ەیوەندیدار