پاکستان باڵوێزەکەی لە تاران بانگهێشتکردەوە



بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئیرنا پاکستان دوای هێرشی ئێران لە نێو خاکی وڵاتەکەیدا بڕیاری بانگهێشتکردنەوەی باڵوێزی خۆی لە تاران دا.

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە مووشەکەکانی ئێران دوو بنکەی گرووپی چەکداری (جەیش ئەل عەدلیان) لە ناوخۆی پاکستان کردۆتە ئامانج و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری نێوان هەردوو وڵات دەستپێکردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،لەدوای هێرشەکانی ئێران باڵوێزمان دێنینەوە، بەڵام وڵاتەکەی ڕێگە بە گەڕانەوەی باڵیۆزی ئێران نادات کە ئێستا لە وڵاتەکەیدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشێلکارییەکە “ڕاشکاوانە و ناڕەوا بووە بۆ سەروەری پاکستان، ئەمەش قبوڵکراو نییە، پاکستان مافی خۆیەتی وەڵامی ئەم کردەوە نایاساییە بداتەوە”.

پاکستان ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو منداڵ.

ئەمڕۆش حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە تاران “گرووپێکی تیرۆریستی ئێرانی” لە پاکستانی دراوسێی کردۆتە ئامانج.

عەبدوڵڵاهیان لە میانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس وتی: سەبارەت بە پاکستان هیچ کام لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە برا و دۆستانە نەکراونەتە ئامانجی مووشەک و درۆنی ئێران.

بەهای دۆلار شكا
پێشت بەهای دۆلار شكا
فوئاد حسێن: ئێمە گفتوگۆ بەكاردەهێنین بەڵام ئێران مووشەك
دواتر فوئاد حسێن: ئێمە گفتوگۆ بەكاردەهێنین بەڵام ئێران مووشەك
پەیوەندیدار