مەسرور بارزانی ستراتیژی قۆناغی داهاتووی ڕاگەیاند



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کوردستان بەرەو وەرچەرخان دەڕوات و لەمەودوا دوو هێندە بۆ پێشخستنی کەرتی بانک، وزە، کشتوکاڵ و پیشەسازی کاردەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرایە، پەیامێکی لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،  لە ئەمڕۆوە، ئێمە دوو هێندە کار دەکەین لەسەر پرۆژەکانمان لە سێکتەری بانکی، پارەدانی دیجیتاڵی، وزە، کشتوکاڵ و پیشەسازی.

مەسرور بارزانی دەشڵێت: “کوردستان بەرەو وەرچەرخان دەڕوات.. بەردەوام دەبین”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی بازرگانان لە داڤۆسە و زنجیرەیەك دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەشداربووی کۆڕبەندەکەدا هەیە.

بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم چەندە؟
پێشت بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم چەندە؟
یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا
دواتر یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا
ەیوەندیدار