بانکی نێودەوڵەتی پشتگیری لە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دەکات



بانکی نێودەوڵەتی پاڵپشتی خۆی بۆ کارەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی، سەبارەت بە پەرەپێدانی کەرتی بانکی بەتایبەت سیستەمی بەرگری ئەلیکترۆنی کە لەم دواییانەدا پەسەندکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، لەگەڵ ئەجای بانگا، سەرۆکی گروپی بانکی نێودەوڵەتی، دیدارێکی سازکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە هاریکارییەکانی نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی کراوە، لە بوارە ئابوورییە جیاوازەکاندا کە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت و پلانە ستراتیژییەکان بەرەو وەبەرهێنان و دەرفەتی زیاتری گەشەپێدان لە عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە ڕێوشوێن و هەنگاوەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق بووە، لە ڕووی چاکسازیی دارایی و بانکییەوە، هەروەها باس لەو پڕۆژانە کراوە کە لەلایەن کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتییەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، دیارترینیان پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایە.

لای خۆیەوە ئەجای بانگا ڕێوشوێنەکانی حکومەتی لە بواری مۆدێرنکردن و پەرەپێدانی کەرتی بانکی بەرز نرخاند، جەختی لە پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو ڕێوشوێنانە کردەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی.

چوار کەس لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
پێشت چوار کەس لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
پاکستان لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا هەڕەشە دەکات
دواتر پاکستان لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا هەڕەشە دەکات
ەیوەندیدار