سبەینێ پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەی چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاندووە، سبەی چوارشەممە ١٧ی ١ی ٢٠٢٤ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ دابەشدەکرێت.

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە ١٤ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان ٢٥٠-٣٥٠ هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش ٢٥٠-٤٠٠ هەزار دینار خەرج دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ٣٧ هەزار مامۆستایە و کرێی مانگانەیان نزیکەی ١٥ ملیار دینارە، ئەمساڵیش لە دوای دەستپێکردنەوەی خوێندن لە رۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣، مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.

وەزیری دارایی و ئابوری: هەموو هەوڵەکانمان بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانە لە گەڵ عێراقدا
پێشت وەزیری دارایی و ئابوری: هەموو هەوڵەکانمان بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانە لە گەڵ عێراقدا
دهۆک سێ رۆژ ماتەمینی بۆ هەولێر راگەیاند
دواتر دهۆک سێ رۆژ ماتەمینی بۆ هەولێر راگەیاند
پەیوەندیدار