سەرۆکی کۆمار: هێرشەکەی هەولێر پێشێلکردنی سەروەری و تێکدانی سەقامگیری عێراقە



ئەمڕۆ سێشەممە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، ئیدانەی هێرشەکانی شاری هەولێری کرد و ڕایگەیاند، “هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەری و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراقە”.

سەرۆک کۆماری عێراق لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، “بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی شاری هەولێر دەکەین، کە ئاامنجی پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییە”.

د. لەتیف ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد، “پرسەکان بە گفتوگۆی هاوبەشی بنیاتنەر چارەسەر دەکرێن، نەک لە ڕێگەی هێرشە سەربازییەکانەوە کە مەترسی لەسەر سەقامگیری عێراق دروستدەکات”.

باڵیۆزی ئەمریکا : هێرشەکان هاووڵاتی مەدەنی کردووەتە ئامانج
پێشت باڵیۆزی ئەمریکا : هێرشەکان هاووڵاتی مەدەنی کردووەتە ئامانج
نەتەوە یەکگرتووەکان: بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەکەین
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان: بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەکەین
ەیوەندیدار