لە ئیستانبوڵ ١١ كەس بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركران



 

لە ئیستانبوڵ ١١ كەس بەتۆمەتی پەیوەندی هەبوون بە رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەستگیر كران.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویكردەوە “لە میانی هەڵمەتێكی هاوكاتدا، ١١ كەس بەتۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ رێكخراوە تیرۆریستییەكانی داعش، دەستەی تەحریری شام و قاعیدە لە ئیستانبوڵ دەستگیر كران”.

تیمە پەیوەندیدارەكانی ئاسایشی ئیستانبوڵ دوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگری لەبارەی ئەو كەسانەی پەیوەندییان هەبووە بەو رێكخراوە تیرۆریستیانە و كەسانی نزیك لەو رێكخراوە تیرۆریستیانە، هەڵمەتێكی هاوكاتی بۆسەر ١١ ناونیشان لە حەوت ناوچەی ئیستانبوڵ ئەنجام دا.

لە میانی هەڵمەتەكەدا، ١١ هاووڵاتی بیانی دەستگیر كران.

 

نۆ ساڵە هەرێمی كوردستان بێ‌ بودجەیە
پێشت نۆ ساڵە هەرێمی كوردستان بێ‌ بودجەیە
ئاكار دووبارە هەڕەشە دەكات
دواتر ئاكار دووبارە هەڕەشە دەكات
ەیوەندیدار