مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان کۆدەبێتەوە



مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە و لە دیدارەکانیدا، چەندین تەوەر و پرسی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی تاوتوێ دەکات، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.

بڕیارە لە پانێلێکیش بەشدار بێت، کە تایبەتە بە ململانێ و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “ەشداری سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی داڤۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایندەی عێراق و ناوچەکە بە گشتی هەیە”.

شاندی هەرێمی كوردستان لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی کوردستان پێکهاتووە کە یەکەمجارە بەشداری لە داڤۆس دەکەن. هەروەها بە دەستپێشخەری و راسپاردەی سەرۆک وەزیران ، ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکرێتەوە.

کۆڕبەندەکە ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی ( بنیاتنانەوەی متمانە ) دەبەسترێت و چەندین تەوەری تایبەت بە وزە و سیستەمی بانکی و ژیری دەستکرد و چەند پرسێکی سیاسی هەنووکەیی، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

سامسۆنگ لە پێشانگای CES 2024 دیدگای “ژیریی دەستکرد بۆ هەمووان” ئاشکرا دەکات
پێشت سامسۆنگ لە پێشانگای CES 2024 دیدگای “ژیریی دەستکرد بۆ هەمووان” ئاشکرا دەکات
ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ کرا
دواتر ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ کرا
ەیوەندیدار