تاوانەکانی ئیسرائیل لە لاهای بە جینۆساید دەناسێنرێن؟



سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە تورکیا پێشکەشی دادگای نێودەوڵەتیی کردووە، کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر دۆسیەی تاوانی “جینۆساید” لە دژی ئیسرائیل هەیە.

ئەمڕۆ هەینی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە ڕادەستمان کردوون، ئیسرائیل بە تاوانی جینۆساید سزا دەدرێت کە بەشێکی زۆریان دیارن، دەشڵێت: “هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە پێشکەشمان کردوون، کاریگەرییەکی زۆریان لە لاهای هەیە”.

ئەمڕۆ هەینی، دووهەمین دانیشتنی دادگا لەسەر سکاڵایەکی یاسایی لە دژی ئیسرائیل دەستیپێکرد کە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە تۆمارکراوە، لە دژی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی، بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە.

دوێنێ پێنجشەممە دادگای نێودەوڵەتی دەستیکرد بە گوێگرتن لە داواکارییەکەی ئەفریقای باشوور لە دژی ئیسرائیل و ئەمڕۆ هەینی گوێی لە داوای ئیسرائیل گرت.

لە ٢٩ی کانوونی یەکەمدا، ئەفریقای باشوور سکاڵایەکی ٨٤ لاپەڕەیی تۆمارکرد و بەڵگەی ئەوەی خستەڕوو کە ئیسرائیل پابەندبوونەکانی بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێلکردووە، بەشداربووە لە “ئەنجامدانی جینۆساید دژی گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە”.

دوێنێ پێنجشەممە، ئەفریقای باشوور داوای لە دادوەرەکانی دادگاکە کرد کە ڕێوشوێنی بەپەلە بسەپێنن و فەرمانی بە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ هێرشەکەی ڕابگرێت.

هاوکات ڕاشیگەیاند، هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئیسرائیل ڕووبەرێکی فراوانی خاپوور کردووە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٢٣ هەزار فەڵەستینی، بەپێی ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە غەززە، ئەمەش دەریدەخات کە ئیسرائیل ئامانجی نەهێشتنی دانیشتووانی کەرتی غەززەیە.

ڕێککەوتننامەی جینۆساید لە ساڵی ١٩٤٨ کە لە دوای کوشتنی بەکۆمەڵی جولەکەکان لە هۆلۆکۆستی نازییەکان پەسەند کرا، جینۆساید بەم شێوەیە پێناسە دەکات کە “ئەو کردەوانە لە خۆدەگرێت کە بە مەبەستی لەناوبردنی تەواوەتی یان بەشێکی، گروپێکی نەتەوەیی،  ڕەگەزی یان ئایینی ئەنجام دەدرێن”.

لەو کاتەوەی ئیسرائیل دەستی بە داگریکارییە سەربازییەکەی کردووە، نزیکەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دانیشتووانی کەرتی غەززە ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، هاوکات کارەساتی مرۆیی لێکەوتووەتەوە.

ئەفریقای باشوور لە مێژە بانگەشە بۆ کۆتایهێنان بە ڕەگەزپەرستی دەکات، سەبارەت بە پرسی فەلەستین، پەیوەندییەکە کاتێک دروست بوو کە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین بە سەرۆکایەتی یاسر عەرەفات پێشوازی لە خەباتی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا لە دژی دەسەڵاتی کەمینە سپی پێستەکان کرد.

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، سوپای داگیرکەری ئیسرائیل شەڕێکی وێرانکەری بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە، تا ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ هەزار و ٤٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٥٩ هەزار و ٦٠٤ بریندار هەیە کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، وێرانکردنی بەرفراوانی ژێرخانی غەززە و کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنەی بەجێهێشتووە.

عیماد ئەحمەد: قەیرانی مووچە بەردەوام نابێت
پێشت عیماد ئەحمەد: قەیرانی مووچە بەردەوام نابێت
عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر یەمەن دەکات
دواتر عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر یەمەن دەکات
ەیوەندیدار