پزیشکانیش بایکۆتیان ڕاگەیاند و لە “خەڵک”ەوە ڕوونکردنەوە دەدەن



بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و دەڵێن: ” تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیانمان مووچەیە، لەم قەیرانەدا بایکۆت تەنها چارەسەرە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. هارون عوسمان، نوینەری پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، “ئێمە وەک پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەوە بایکۆتی دەواممان کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ڕاگەیەندراوێکمان ئاڕاستەی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی کردووە، تا ئێستا هەماهەنگیمان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی نییە، چاوەڕێی پزیشکانی پلەباڵا دەکەین کە بێنە پاڵمان ئەو کاتە هەڵوێست و بڕیارمان دەگۆڕێت”.

د. هارون عوسمان سەبارەت بەوەی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە قاوشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکان دەوام دەکەن وتی، “ئێمە پێمان خۆشنییە هاووڵاتییان زەرەرمەندببن، بەڵام تەنها سەرچاوەی بژێوی ئێمەش مووچەیە و ناتوانین بەم شێوەیە دەوامبکەین و بایکۆتمان بە چارەسەر زانیوە”.

هاوکات پزیشکانی پلەبڵند و نیشتەجێی خولاو ژمارەیان زیاتر لە ٦٠٠ پزیشک دەبێت کە بەشی فریاگوزاری، بەشی چاودێری چڕ، ناوەند و مەڵبەندە تەندروستییەکانی ناوشار و دەرەوەی شار بەڕێوەدەبەن، نەبوونیان کەلێنێکی گەورە دروستدەکات و زیان بە کەرتی تەندروستی دەگەیەنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بایکۆت و ناڕازایەتی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوامی هەیە و چارەنووسی سێ مووچەی کۆتای ساڵی ڕابردوو یەکلای نەکراوەتەوە، تا ئێستاش دیار نییە کەی گرفتی بودجە و مووچە چارەسەردەبێت.

كۆمەڵگەی قسە و چا !
پێشت كۆمەڵگەی قسە و چا !
نرخی زێڕ ناجێگیرە و نەوتیش لە سەروو 77 دۆلار ماوەتەوە
دواتر نرخی زێڕ ناجێگیرە و نەوتیش لە سەروو 77 دۆلار ماوەتەوە
ەیوەندیدار