ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق و بەنزین ئاشکرا کرا



وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا ڕۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 219 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش کردووە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و عێراق و بەنزینی بڵاوکردەوە و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق و بەنزین بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان

1- نەوتی هەرێم

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا ڕۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 219 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش کردووە.

– هەولێر، زیاتر لە 93 ملیۆن لیتر

– سلێمانی، نزیکەی 80 ملیۆن لیتر

– دهۆک، زیاتر لە 46 ملیۆن لیتر

تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە و دەکاتە رێژەی زیاتر لە (85%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم:

هەولێر: زیاتر لە 97%

سلێمانی: زیاتر لە 75%

دهۆک: نزێکەی 83%

2- نەوتی عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق تا بەرواری (2024/1/9) بڕی زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە:

هەولێر، نزیکەی 4.5 ملیۆن لیتر

سلێمانی، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر

دهۆک، نزیکەی سێ ملیۆن لیتر

3- بەنزین

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە رۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 1.3 ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەردوو پاڵاوتگەی لاناز و کار دابین کردووە:

هەولێر، 648 هەزار لیتر

سلێمانی، 324 هەزار لیتر

دهۆک، 360 هەزار لیتر

لە سلێمانی ئۆتۆمبێل بەسەر “فیتەرێكدا” دەكەوێت
پێشت لە سلێمانی ئۆتۆمبێل بەسەر “فیتەرێكدا” دەكەوێت
وردەكاری كۆبوونەوەی وەزیرێكی هەرێم لەگەڵ سێ‌ وەزیری عێراق بۆ بودجە و نەوت ئاشكراكرا
دواتر وردەكاری كۆبوونەوەی وەزیرێكی هەرێم لەگەڵ سێ‌ وەزیری عێراق بۆ بودجە و نەوت ئاشكراكرا
ەیوەندیدار