بانکی ناوەندی زیاتر لە 217 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 217 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەنی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 217 ملیۆن و 473 هەزار و 693 دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە 194 ملیۆن و 773 هەزار و 693 دۆلاری حەواڵە و تەنها 22 ملیۆن و 700 هەزاری بە نەخت بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، هەڵبەز و دابەزی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەردەوامە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ 153 هەزار و 200 دینار بەرزبووەوە.

یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
پێشت یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
ساڵنامەی نوێی خوێندن بۆ سنووری بایکۆت بڵاوکرایەوە
دواتر ساڵنامەی نوێی خوێندن بۆ سنووری بایکۆت بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار