هەڤاڵ ئەبوبەکر، دەستپێکردنەوەی خوێندنی ڕاگەیاند



پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن لە سلێمانی کەمدەکرێتەوە و پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە، پشتیوانی تەواوی مافە ڕەواکانی مووچەخۆراخۆران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، داکۆکی لە داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین، بەڵام جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان لە سلێمانی نییە و بەڵکو بابەتی مووچە و دامەزراندن لە هەولێر و بەغدا چارەسەردەکرێت.

پارێزگاری سلێمانی داوای لە کەسوکاری خوێندکاران کرد، لە سبەینێوە منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ خوێندن و پڕۆسەی خوێندن لە شاری سلێمانی دەستپێبکاتەوە، هاوکات وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەرپشک کردووە کە پرۆگرامی خوێندن کەمبکەنەوە و ڕۆژمێری قەرەبووکردنەوەی خوێندن بە شێوازێکی گونجاو دابڕێژن.

ئاماژەی بەوەکرد، دەستدەکرێتەوە بە خوێندن، بۆئەوەی ئەم وەرزەی خویندن بەفیڕۆ نەچێت، چونکە بایکۆت هەر کاتێک بێت دەکرێت، بەڵام خوێندن قەرەبوو ناکرێتەوە، ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن زیانی هەبووە لەسەر ژیانی گشتی و جوڵەی ئابووری شارەکەش نەک بە تەنها خوێندکاران.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد، هاوکات پشتیوانی لە بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە کرد بۆ كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگاكان.

نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
پێشت نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
دواتر دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
ەیوەندیدار