ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە



دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی، لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەگەڵ کۆیەی سەر بە هەولێر خۆپیشاندان دەکەن.

بڕیارە خۆپیشاندانەکە لە 13 شار و شارۆچکە بەڕێوەبچێت و تێیدا مامۆستایان بچنە بەردەم پەروەردەی شارەکانیان و جەخت لە درێژەدان بە بایکۆت بکەنەوە، تا ئەو کاتەی وەزارەتی پەروەردە داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکات.

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە دوێنێ ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە بەڵێنی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی بە مامۆستایان دا کە دوو داواکاریی سەرەکی مامۆستایانن، بەڵام وەزیری پەروەردە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی گرێ دا بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، ئەوەش دیار نییە کەی بەدی دێت.

لەکاردانەوەی بڕیارەکەی وەزیری پەروەردەشدا، مامۆستایان سەرلەنوێ جەختیانکردەوە لەوەی درێژە بە بایکۆت و خۆپیشاندانی هەفتانە دەدەن.

 

دادگای فیدڕاڵی لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە
ناوەڕۆكی دیدارەكەی سودانی و حەلبوسی ئاشكرا کرا
دواتر ناوەڕۆكی دیدارەكەی سودانی و حەلبوسی ئاشكرا کرا
ەیوەندیدار