شەپۆلێکی بەفربارینی پێنج ڕۆژە هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و سەرمای پێنج ڕۆژە بۆ هەرێم دەکات، و دەڵێت”بەفرێکی باش دەبارێت”.

محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی لە کوردستان و عێراق، تایبەت بە خەڵک وتی،شەپۆلی بەفر و باران و سپی پۆشبوونی بەشێکی زۆری ناوچەکان لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەرێم دەست پێدەکات، و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، شەپۆلی باران و بەفری باش لە ١٠-١-٢٠٢٤ ە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ،

ئەگەر هەیە بەفر لە بەزری ٨٥٠ مەتر لە ئاستی ڕوی دەریا ببارێت بەتایبەت لە کۆتایی شەپۆلەکەدا،

وا لە مانگی ١ ساڵی 2024 داین، بەڵام هێشتا وەک پێویست باران نەباریوە، و تا ئەم ساتە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانیش بەفر نەباریوە، شارەزایانیش پێشبینی دەکەن ئەمساڵ شەپۆلەکانی سەرما بۆ ماوەیەکی درێژتر هەرێم بگرێتەوە، و پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ٤ بەردەوامبێت.

دەست بەسەر 100 كارتۆن نێرگەلەی ئەلیكترۆنیدا گیرا
پێشت دەست بەسەر 100 كارتۆن نێرگەلەی ئەلیكترۆنیدا گیرا
پێدانی دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاووڵاتیان ڕاگیرا
دواتر پێدانی دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاووڵاتیان ڕاگیرا
ەیوەندیدار