سەرۆک کۆمار و عەبدوللەتیف سەلەفی کۆبوونەوە



سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا سەرۆکی رەوتی ئیسلامی سەلەفی لە عێراق و غەریب ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی عێراق و وەفدی یاوەریان.

لەمیانەی دیدارێکدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 7-1-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی وڵات کرا و تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی باشترکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەنێوان گشت هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی دیالۆگ و هاریکاری لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەك و لەنێوان لایەنە کوردییەکان لەلایەکی تر، سەرەڕای بایەخی یەکلاکردنەوەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی تایبەت بە دۆسێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی دەستور و یاسا، بەشێوەیەک کە مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێم مسۆگەربکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوام کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسێی ئەو راگیراوانەی ماوەی سزاکانیان تەواوبوە، تائێستاش نزیکەی نۆ هەزار کەسیان ئازادکراون. هەروەها کارکردن لەسەر گۆڕینی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی رژێمی هەڵوەشاوە بەردەوامە، کە کاریگەریی نەرێنی کۆمەڵایەتی و مرۆیی و دیمۆگرافیان لەسەر توێژێکی بەرفراوان هەبوو.

لەلای خۆیەوە، عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا پشتیوانی بۆ پێشنیارەکانی بەڕێز سەرۆک کۆمار دەربڕی سەبارەت بە پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولادا و زاڵکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی و چەسپاندنی پێکەوەژیان لەنێوان هەمواندا.

پێدانی دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاووڵاتیان ڕاگیرا
پێشت پێدانی دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاووڵاتیان ڕاگیرا
سودانی یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە پارەدانی ئەلکترۆنی کرد
دواتر سودانی یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە پارەدانی ئەلکترۆنی کرد
پەیوەندیدار