وەزیرێكی یەكێتی مەرجی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچە ئاشكرادەكات



بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا هەمواری یاسای بودجەی عیراق بەتایبەت ئەو ماددانەی پەیوەندیان بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە بکرێتەوە، وەزیری دادی حکومەتی عیراقیش لە پشكی یەكێتی دەڵێت: “هەمواری یاسای بودجە چارەسەری بنەڕەتی بۆ مووچە و بودجەی هەرێم دەکات”.

دوێنێ‌ شەممە 6ی 1ی 2024، شاندێكی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆی چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، کە گرنگترینییان پرسی مووچە و بودجەی هەرێمە چوونەوە بەغدا و بڕیارە دوای ڕێككەوتنی هەردوولا ڕەشنووسی هەمواری بودجە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە پەسەند بكرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ دەنگدان لەسەری.

خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمار لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، “چارەسەری پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پرسێکی گرنگە و هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیە”.

ڕاشیگەیاند، لەئێستاشدا کە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەستیپێکردووە و بەوهیوایەین بتوانین چارەسەری بنەڕەتی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم لەناو یاسای بودجەدا بکەین.

جەختیشی كردەوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق لە ڕەشنوسی یاساکە ڕێکبکەون، پاش پەسندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەمواری یاساکە دێتە پەرلەمان و لەماوەیەکی کەمدا دەتوانرێت هەمواری یاساکە بکرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق وتویەتی، “پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێی سیاسی و خەرجییەکانی دیکە جیابکرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت ئەو ماددەیەی کەپەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هەیە لەبودجەدا هەمواربکرێتەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، هەتا یاسای بودجە هەموار نەکرێتەوە، پێدەچێت ناردنی قەرز لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ حکومەتی هەرێم بەردەوام بێت، کە 700 ملیار دیناری مانگانەیە.

قوباد تاڵەبانی چارەنووسی 3 مووچەی 2023ی دیاریكرد
پێشت قوباد تاڵەبانی چارەنووسی 3 مووچەی 2023ی دیاریكرد
مامۆستایان خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە و “مەرج” قبوڵ ناكەن
دواتر مامۆستایان خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە و “مەرج” قبوڵ ناكەن
ەیوەندیدار