دانیشتوانی چەند گەڕەکێکی کۆیە دوو رۆژ بێ ئاو دەبن



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە لە سبەینێوە یەکشەممە بۆ ماوەی دوو رۆژ ناتوانن ئاو بدەنە بەشێک لە ماڵەکانی چەند گەڕەکێکی کۆیە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆیە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە سبەینێ ٧-١-٢٠٢٤، حەوزی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق – کۆیە بەدیاریکراوی هەردوو وێستگەی داربەڕوو -تەق تەق پاڵاوتن پاکدەکرێنەوە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاو دەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوش لە هاووڵاتییان دەکات بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە بۆئەوەی توشی کێشەی کەمئاوی نەبن.

ئاسایشی هەولێر: لە بنەسڵاوە شەڕ رووینەداوە
پێشت ئاسایشی هەولێر: لە بنەسڵاوە شەڕ رووینەداوە
نرخی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٥ هەزار دینار
دواتر نرخی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٥ هەزار دینار
ەیوەندیدار