عێراق ٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان خەرجکردووە



عێراق لە پلەی سێیەمدایە وەک گەورەترین وڵاتی عەرەبی بۆ زیادبوونی خەرجییەکانی بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین خەرجی هەبووە لەنێو وڵاتی عەرەبی بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان، کۆی خەرجییەکانی بەکاربەران لە ماوەی ساڵی پێشوودا گەیشتە یەک ملیار و ٨٩ ملیۆن دۆلار، کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ١٣٪ زیادیکردووە.

میسر لە پلەی دووەمدا هاتووە و خەرجییەکانی ساڵی ڕابردوو ١.٧١ ملیار دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٪١٧ زیادیکردووە.

عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، کۆی خەرجییەکانی گەیشتووەتە ٩٠ ملیۆن دۆلار، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٪١١.١ زیادیکردووە.

جەزائیر لە پلەی چوارەمدا هاتووە، کۆی خەرجییەکانی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە ٧٢ ملیۆن دۆلار، ئیماراتیش لە پلەی پێنجەمدایە، کۆی خەرجییەکانیش گەیشتووەتە ٦٦ ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی بلومبێرگ، مەغریب بە کۆی خەرجییەکانی ٤٧ ملیۆن دۆلار پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە، سودان بە ٢٩ ملیۆن دۆلار پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە، کوێتیش بە ٢٦ ملیۆن دۆلار پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە، قەتەریش بە ٢٦ ملیۆن دۆلار پلەی نۆیەمی بەدەستهێناوە، لوبنانیش بە ٢٥ ملیۆن دۆلار پلەی دەیەمی گرتووە.

سەرماوسۆڵەیەکی بەهێز باکووری ئەوروپای گرتووەتەوە
پێشت سەرماوسۆڵەیەکی بەهێز باکووری ئەوروپای گرتووەتەوە
پشووە فەرمییەکانی ئەمساڵ چەند ڕۆژە؟
دواتر پشووە فەرمییەکانی ئەمساڵ چەند ڕۆژە؟
ەیوەندیدار