نمایشی “ئۆفڕۆد” لە گوندێكی هەرێم كارەساتی نایەوە


لە کاتی نمایشی “ئۆفڕۆد” لە گوندی جەلی سەر بە شارۆچكەی کۆیە ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و 7 کەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە لە گوندی جەلی نمایشی “ئۆفڕۆد” كراوە و لەكاتی نمایشەكەدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان- پاتڕۆڵ) كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و گەڕاوەتەوە دواوە و خۆی كردووە بەناو ئەو كەسانەی لەوێ‌ ئامادەی نمەیشەكە بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە 7 كەس بریندار بوون، بەڵام برینەكانیان سووكە و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

بـەڕێوەبەرایەتی گـشتی تەندروستی كـۆیـە بڵاویکردەوە، بەهۆی نمایشی “ئۆف رۆد” (7) هاووڵاتی برینداربوون، ئێستا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید چارەسەریان بۆ دەکرێ.

 

تەقینەوەیەك لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا
پێشت تەقینەوەیەك لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا
ئەمریكا لەسەر هێرشە درۆنییەكان هاتەدەنگ
دواتر ئەمریكا لەسەر هێرشە درۆنییەكان هاتەدەنگ
پەیوەندیدار