نرخی خۆراك بەڕێژەی 10% دابەزیوە



ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، دابەزینی نرخی خۆراکی جیهانی لەسەر بنەمای ساڵانە و مانگانە ڕاگەیاند، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە نرخی زەیتی ڕووەکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوەکە، کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردۆتەوە، تێکڕای پێوەرەکانی نرخی ڕێکخراوەکە، کە بەدواداچوون بۆ نرخی کاڵا خۆراکییە سەرەتاییەکانی جیهان دەکات، مانگی ڕابردوو 118.5 خاڵی تۆمارکردووە و ئەم ئاستانەش نزیکەی 1.5% تا 10.1% کەمترە لەسەر بنەمای مانگانە و ساڵانە.

سەبارەت بە کۆی گشتی ساڵی ڕابردوو، نرخی خۆراك نزیکەی 13.7% لە ئاستی تێکڕای ساڵی 2022 کەمتر بووە، بەڵام نرخی شەکر تاکە شتێک بووە، کە لەو ماوەیەدا لە بەرزترین ئاستدا بووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، باشتربوونی پێوەرەکانی نرخی شەکر “بەهۆی خێرایی بەهێزی بەرهەمهێنانەوە بووە لە بەڕازیل، و دابەزینی بەکارهێنانی نیسک بۆ بەرهەمهێنانی ئیتانۆل لە هیندستان.”

نرخی دانەوێڵە لە مانگی کانوونی دووەمدا بەڕێژەی 1.5% بەرزبووەتەوە بەشێوەیەکی مانگانە، لەکاتێکدا نرخی دانەوێڵە لە ساڵی 2022دا بەڕێژەی 15.4% لە تێکڕا کەمتر بووە.

گەورەترین دابەزینی نرخ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ئاستی زەیتی ڕووەکیدا بووە، بەو پێیەی مانگانە بە ڕێژەی 1.4% دابەزیوە.

نرخی گۆشت لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023دا بە ڕێژەی 1% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەشێوەیەکی مانگانە، هاوکات نرخی شیرەمەنی بە ڕێژەی 1.6% بەرزبووەتەوە.

بەڤیدیۆ؛ بە درۆن لە بنكەیەكی ئەمریكا لە هەرێم درا
پێشت بەڤیدیۆ؛ بە درۆن لە بنكەیەكی ئەمریكا لە هەرێم درا
ڕێـنـمـایی هاتووچۆ بـۆ شـۆفێـران لەکاتی باران باریندا
دواتر ڕێـنـمـایی هاتووچۆ بـۆ شـۆفێـران لەکاتی باران باریندا
ەیوەندیدار