مامۆستایان: بایکۆتمان کردووە تا ساڵێکی تر بایکۆت نەکەینەوە



ئەندامێکی ئەنجوومەنی فەرمانبەران و مامۆستایانی نارازی ڕایدەگەیەنێت، ئایا کام مامۆستا هێندە ساویلکە وخۆشباوەڕە بە بەڵێنێکی تەمومژاوی پڕگومان، کەناکاتە ١٥٪ ی داواکاریەکان، بایکۆت بشکێنێت؟

مامۆستا نەجمەدین، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، کاتێک سکاڵامان هەیە لەدادگای فیدڕاڵی بۆچی مەمنونی بڕیاردان یان نەدانی حکومەتی هەرێم ببین؟! کاتێک ئامادەنین وانەبێژان دابمەزرێنن ، بەڵێنی زارەکی بەگرێبەست بوونیان چی لە هاوکێشەکە دەگۆڕێ؟!

ئەو مامۆستایە دەپرسێت، ئایا کام مامۆستا هێندە ساویلکە وخۆشباوەڕە بە بەڵێنێکی تەمومژاوی پڕگومان، کەناکاتە ١٥٪ ی داواکاریەکان، بایکۆت بشکێنێت؟ ئایا ئەتانەوێ ساڵێکی تر هەمان تاس وحەمام و بایکۆت دووبارە و دەبارە بکەنەوە؟

جەختیشی کردۆتەوە، دروشمی (بایکۆتمان کردووە تا بایکۆت نەکەینەوە) و دەشڵێت: “ئەبێت کێ ژێر بەژێر و بەدزییەوە بەڵێنی شکاندنی بایکۆتی دابێت؟! کێ دەیەوێ خەباتی مامۆستایان هەرزان فرۆش بکات؟”.

مامۆستا نەجمەدین ئاماژەی بەوەداوە، کە ئێمە ئەمساڵ بە جوڵە دبلۆماسی و چڕوپڕەکانمان ئومێدمان گەڕاندەوە بۆ شەقامی مامۆستایان، ناکرێت هەندێک زۆر بێباکانە جارێکی تر شکۆی مامۆستا بشکێننەوە و لەبچووکی خۆیانەوە بڕواننە گەورەیی و شکۆمەندی مامۆستایان.

بەڤیدیۆ؛ پێكدادانی دوو پاس و تانكەرێك 10 قوربانی لێدەكەوێتەوە
پێشت بەڤیدیۆ؛ پێكدادانی دوو پاس و تانكەرێك 10 قوربانی لێدەكەوێتەوە
كاتی هەرزان بوونی 10 نان و سەموون بۆ هەزار دینار دیاریكرا
دواتر كاتی هەرزان بوونی 10 نان و سەموون بۆ هەزار دینار دیاریكرا
ەیوەندیدار