عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ وانەبێژان کردەوە



وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا ٧٠٣ مامۆستای وانەبێژ لە چەند پەروەردەیەکی شاری بەغدا بکات بە هەمیشەیی.

ئەمڕۆ ئیبراهیم نامیس، وەزیری پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی ٧٠٣ مامۆستای وانەبێژ لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی شاری بەغدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ئەو بڕیارە مامۆستایانی وانەبێژی ساڵی ٢٠٢٠ دەکرێن بە هەمیشەیی لە چوار بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری بەغدا و ژمارەیان ٧٠٣ مامۆستایە کە پێشتر گرێبەستیان بۆ کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکانیان و پێنەدانی مووچە و نەکردنیان بە هەمیشەیی، مامۆستایانی میلاک و مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، نزیکەی چوار مانگە دەرگای هۆڵەکانی خوێندنیان داخستووە و تەنیا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک بە شار و شارۆچکەکانییەوە پرۆسەی خوێندن بەردەوامە.

ئەنجومەنی وەزیران دوو داواکاری مامۆستایانی ناڕازی تاوتوێ دەکات
پێشت ئەنجومەنی وەزیران دوو داواکاری مامۆستایانی ناڕازی تاوتوێ دەکات
نرخی دۆلار جارێکیتر بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار جارێکیتر بەرزبووەوە
پەیوەندیدار