کاتی نمایشکردنی گالاکسیS24 ئاشکرا کرا



کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند، کە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە فەرمی زنجیرە مۆبایلەکانی گالاکسیS24 لە ئیڤێنتێکدا رادەگەیەنێت.

کۆمپانیاکە لە کورتە ڤیدیۆیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە تایبەتمەندیی مۆبایلەکانی داهاتووی گالاکسی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دەبێت هەروەها لە پێگەی فەرمی خۆشییەوە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی کاتی راگەیاندنی پەخش دەکات و مۆبایلەکە تیبەتمەندییەکانی وێنەگرتن، پەیوەندیکردن، نووسین، دروستکردنی وێنە و تەواوکردنی ئەرکە سەرەتاییەکان بە شێوەیەکی خێراتر و کاراتر لە خۆدەگرێت.

سامسۆنگ سێ وەشانی جیاوازی مۆبایلەکانی داهاتووی گالاکسی S24 دەخاتە بازاڕەوە ئەوانیش بریتین لە، وەشانی بنەڕەتی و وەشانی پڵەس جگە لە باشترین و گرانترین وەشانی کە Ultraـیە، کە هەر سێ وەشانەکە لە شێوە و قەبارە و ئاستی وێنەگرتن و نرخیشدا جیاواز دەبن.

ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیای BYD بوونەتە بەڵا بۆ تێسلا
پێشت ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیای BYD بوونەتە بەڵا بۆ تێسلا
پشیلەیەک کارەبای گەڕەکێک دەبڕێت
دواتر پشیلەیەک کارەبای گەڕەکێک دەبڕێت
ەیوەندیدار