نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریکرا



بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئە‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٤ دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ١٣.٥٠٠ بۆ ١٤.٥٠٠دیناره‌، به‌هۆی جیاوازی كارکردنی کاتی مۆلیدە ئەهلییەکان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

هەروەها ئه‌و شوێنانه‌ی بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە کاتژمێر٧ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١ی شەوە، نرخى ئەمپێرێک لەنێوان ١٧ بۆ ١٨ هەزار دینار دەبێت و ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە نرخى ئەمپێرێک لەنێوان ٢١ هەزار بۆ ٢٢ هەزار و ٢٥٠ دینار دەبێت.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیدە و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ ١٠خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن مۆلیدەکە سزاده‌درێت.

هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى کانوونی دووەم گۆڕانکارى تێدادەکرێت و مۆلیدەکان لەنێوان کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە.

هەروەها، بەیانیان لەکاتژمێر ٦:٣٠ خولەک تا ٨ی بەیانى کاردەکەن، بەڵام ڕۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن و کارەبا بەهاوڵاتییان دەدەن.

هێزەکەی گەڕەکی نەورۆز دەکشێتەوە
پێشت هێزەکەی گەڕەکی نەورۆز دەکشێتەوە
خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
دواتر خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
ەیوەندیدار