بەریتانیا بڕیاریدا كۆچبەرانی نایاسایی ڕەوانەی ڕەواندا بكات



دادگای باڵای بەریتانیا دەڵێت، ئەو پلانانەی حكومەت بۆ ناردنی كۆچبەران بۆ ڕواندا دایناون، یاسایین.

ئەمڕۆ دوو شەممە، دادگای باڵای بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەو پلانانەی لەلایەن حكومەتی شانشینی یەكگرتووەوە دانراون بۆ ڕەوانەكردنی كۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتی ڕواندا، یاسایین.

هەر لەو بارەیەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەران لە بەریتانیا ڕایگەیاند:”بڕیارەكەی دادگا مایەی بێ‌ ئومێدییە و هەڕەشەیە لەسەر ئەو كەسانەی بەدوای پەناگەو شوێنێكی ئارامدا دەگەڕێن”.

بە وتەی سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەران:” بڕیارەكە هیچ بنەمایەكی نییە و كاریی پێناكرێت، لە ئەگەری ناردنی كۆچبەران بۆ ڕواندا ژمارەیەكی زۆر لەو هاووڵاتیانەی كاریان لەگەڵ دەكەن ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە”.

بەمەبەستی ناردنی پەنابەر و كۆچبەری نایاسایی لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا، ھەردوو وڵاتی بەریتانیا و ڕواندا لە 14ی نیسانی ڕابردوو ڕێككەوتنی هاوبەشی كۆچ و گەشەپێدانی ئابوورییان واژوو كردبوو.

پێشت سوید داوايەكی ئەردۆغان ڕەتدەكاتەوە
مردن بە كۆرۆنا لە عێراق سەریهەڵدایەوە
دواتر مردن بە كۆرۆنا لە عێراق سەریهەڵدایەوە
ەیوەندیدار