پێشەوا هەورامانی عێراق تۆمەتبار دەکات بە هێرشە درۆنییەکان



وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەسەر هێرشە درۆنییەکەی دوێنێ حکومەتی عێراق تۆمەتبار دەکات بە پرچەککردنی ئەو گروپانە.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر ،کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە.

دەشڵێت، ئێمە ئەو لایەنانەو حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە، چونکە ئەم گروپە لە یاسادەرچوانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە هاتوچۆ دەکەن و چەک و موشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق بێ دەنگ و بێ توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و بە هەمان پارە ئەم گروپانە پارەدار دەکرێن.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداری لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە سزادانی ئەم گروپانەو هەر وەڵامدانەوەیەکیش لە کات و ساتی گونجاودا بە مافی خۆمان دەزانین.

پیشەوا هەورامانی پەیامێکیشی بۆ هەموان هەیە و دەڵێت” داواش لە هەموو دۆست و لایەنەکان دەکەین کە لەو کردارە تیرۆریستیە بێ دەنگ نەبن و پشتیوانمان بن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک کە بە گونجاوی بزانین.

خوای گەورە پشت و پەنامان بێت”.

“ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه‌ تيايدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووينه‌وه”
پێشت “ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه‌ تيايدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووينه‌وه”
یەكەم ناوچەی جیهان چووە ساڵی 2024ەوە
دواتر یەكەم ناوچەی جیهان چووە ساڵی 2024ەوە
ەیوەندیدار