سودانی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی هەولێر دەکات



سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی گشتگیر بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشانەی دوینی کرانە سەر هەولێر.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر “لەبارەی هێرشە تاوانکارییەکەی سەر هەولێر” بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی دوێنێ ،فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ناوچەیەکی کردە ئامانج کە یەکەکانی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستانی عێراقی تێیدابوو.

ڕوونیشیکردۆتەوە،  دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان ، ڕاسپێردراون بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە زاری سودانییەوە، هێرشەکانی بە مەترسی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق ناوبردووە، و هاوکات بە دەستدریژیکردنە سەر سەروەری عێراق ناوی هێناوە.

یەكەم ناوچەی جیهان چووە ساڵی 2024ەوە
پێشت یەكەم ناوچەی جیهان چووە ساڵی 2024ەوە
زیاتر لە ٣ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە
دواتر زیاتر لە ٣ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە
ەیوەندیدار