گەنجێکی کورد لە تاراوگە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروست دەکات



گەنجێکی کورد لە تاراوگە تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک باس لە داهێنانەکانی دەکات لە بواری دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، داوادەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان پاڵپشتی داهێنانەکانی بکەن.

سەبارەت بە سەرەتای بیرۆکەی کارکردن لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وتی: “ماوەی ٩ ساڵە لە تاراوگە دەژیم، خۆم لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە خولیای دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانم هەیە، سەرەتا لە کتێبێکەوە دەستمپێکرد دەربارەی تەکنەلۆژیای فڕۆکە و دواتر کە هاتمە تاراوگە پەرەم بە کارەکانمدا، بەڵام هیچ بڕوانامەیەکی خوێندنم نییە”.

ئەو گەنجە کوردە ئاماژەی بەوەکرد سەرجەم کارەکان بیرۆکەی خۆین و لە هیچ کەسێک وەرینەگرتووە و وتی: ” هەموو کارەکانم داهێنان، بیرۆکە و دیزاینی خۆمە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کەرەستەی پێویست بەردەست نییە و کارکردن لەسەر دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە سەربەخۆیانە ڕێگەپێدراو نییە و قەدەغەیە، بەڵام لێرە ڕێگەپێدراوە، هەر بۆیە لێرە زیاتر پەرەم بە کارەکانم داوە”.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئەڵمانیا ئیشکردن لەسەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕێگەپێدراوە، تا ٢٥ کیلۆ ئاساییە، لەوە زیاتر پێویستی بە ڕێگەپێدان هەیە، منیش پڕۆژەیەکم لە خوار ٢٥ کیلۆوەیە و پڕۆژەیەکی دیکەم لەسەروو ٤٠ کیلۆوەیە و ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنی ڕێگەپێدانم”.

 

” ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار پاڵپشتیم بکەن، دەتوانم خزمەتی نیشتیمانەکەم بکەم”

باسی لەوەکرد، “فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند سیستمێکی هەیە، پاتری، بەنزین و تۆڕباین، ئێستا ئەوانەی من بە پاتری ئیش دەکەن، درۆنی کەشفن، بەڵام بۆ پەرەدان بە کارەکەم دەبێت بیکەم بە بەنزین و کەرەستەی باشترم بۆ دەستەبەر بکرێت”.

دەربارەی داهێنانێک کە تا ئێستا لە تورکیا  و ئێران، وڵاتانی دیکەش پەرەی پێنەدراوە وتی، “بیرۆکەیەکی داهێنانکارەم هەیە، ئەو ساروخانەی ئاڕاستە دەکرێت بە ئاسانی دەتوانێت درۆنێک بخاتە خوارەوە، چونکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەتوانێت ١٥٠ بۆ ٢٠٠ کیلۆمەتر بڕوات لە کاتژمێرێکدا، بەڵام فرۆکەی تۆڕباین کە فڕۆکەوانی هەیە ٢٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کیلۆمەتر دەڕوات لە کاتژمێرێکدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بۆئەوەی قەرەبووی خاویی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بکرێتەوە من داهێنانێک دەکەم، کە فڕۆکەیەکی گەورە دوو فڕۆکەی بچووک هەڵبگرێت، درۆنە گەورەکە بەرەو ئامانجەکەی بڕوات کەمترین ئەلەمنیۆم و ماددەی ئاسنی تێدا بەکاربێت، دوو درۆنەکەی دیکەش خۆیان بکەن بە قوربانی بۆئەوەی زۆرترین ماددەی ئاسن و ئەلەمنیۆمیان تێدا بەکاربێت و ئاڕاستەی ساروخەکە دەکرێت و درۆنە گەورەکە دووردەخرێتەوە”.

سەبارەت بە قسەکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربارەی داهێنانەکانی وتی کە دەیەوێت بە داهێنانەکانی خزمەت بە نەتەوەکەی بکەم، بۆیە ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان پاڵپشتی ماددی بکەن و کەرەستەی باشی بۆ دابینبکەن، دەتوانێی درۆنێک دروستبکات کە ١٠٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت و زیاتر لە ٧٠ کیلۆ هەڵبگرێت بێجگە لە کێشی خۆی.

ئێران جێگرەوەی دۆلاری بۆ مامەڵەکانی لەگەڵ عێراق راگەیاند
پێشت ئێران جێگرەوەی دۆلاری بۆ مامەڵەکانی لەگەڵ عێراق راگەیاند
سودانی لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم كۆبووەوە
دواتر سودانی لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم كۆبووەوە
ەیوەندیدار