نرخی مریشک بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی



نرخی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ دوو هەزار دینار دابەزی و لە بازارەکانیشدا کیلۆی لە نیوان 2 هەزار و 500 بۆ 2 هەزار و 800 دینارە.

پیشتر سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان راگەیاندبوو، نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، و لە ئیستادا نرخی یەک کیلۆ مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان دوو هەزار دینارە.

نازم عەبدوڵڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژەی بەوەکرد، کێڵگە پەلەوەرییەکان لە توانایاندایە پێنج هێندەی پێداویستی هەرێمی کوردستان گۆشتی مریشک دابین بکەن و بە نرخێکی هەرزان بە هاوڵاتیان بفرۆشرێت و خاوەن کێڵگەکانیش زەرەرمەند نەبن.

باسی لەوەش کرد، بەرهەمێكی زۆر لە كێڵگەكان هەیە و خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان رۆژ دوای رۆژ زەرەرمەنددەبن، و هاوکات نرخی سووتەمەنیش بەرزبووەتەوە و ئەمەش زیانی زیاتری بە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان گەیاندووە.

شایەنی باسە لە ماوەی جەند رۆژێکە نرخی مریشک لە 3 هەزار و 800 دینارەوە بۆ خوار سێ هەزار دینار دابەزیوە، هاوکات خواست لەسەر مریشک بەردەوام روو لە زیادبوونە، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لەو مریشکانە ڕەوانەی ناوچەکانی خواروو و باشووری عێراق دەکرێت.

دایکی زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆچی دواییکرد
پێشت دایکی زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆچی دواییکرد
بافل تاڵەبانی دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بافل تاڵەبانی دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار