بوومەلەزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنووری پارێزگای مەلەتی باکووری کوردستان ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كانی تورکیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 12:34 خولەکی نیوەڕۆ لە شارۆچکەی یەشیلیورتی سەر بە پارێزگای مەلەتی ڕوویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە گوڕی بوومەلەرزەکە 4.6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

دوێنێش بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر شارۆچکەی دۆغانشەهیری سەر بە مەلەتی هەژاند.

مەلەتی یەکێك بوو لەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان کە لە کاتی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی شوباتی ڕابردوو زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەرکەوت و تا ئێستاش شوێنەواری بوومەلەزەکە لە هەندێك ناوچە ماوە.

ئیدانەی سوکایەتیکردن بە مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دەکرێت
پێشت ئیدانەی سوکایەتیکردن بە مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دەکرێت
بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی 15 ملیۆن کەمکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی 15 ملیۆن کەمکردەوە
ەیوەندیدار