شارێك ساڵێك پێش جیهان کەوتووە و پیرۆزبایی هاتنی 2025 دەکات



لە کاتێکدا جیهان خۆی بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی 2024 ئامادە دەکات، شارێکی تورکیا بەخێرهاتنی ساڵی 2025 دەکات.

لە شاری ئەدەنەی تورکیا بووەتە نەریت لە کاتی نزیكبوونەوەی سەری ساڵی نوێدا، ئەوان پیرۆزبایی هاتنی ساڵی داهاتووتر دەکەن. ئەمساڵیش مەیدانی “ئیستاسیۆن”ی شارەکە و بەشێك لە دوکان و بازاڕەکان بە پیرۆزبایی هاتنی ساڵی 2025 رازێندرانەوە.

شارەوانی ئەدەنە پێی وایە ئەو هەنگاوە جیاوازە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ شارەکەیان وەك چۆن پار لە کۆتایی  ساڵدا لە بری پێشوازیکردن لە ساڵی 2023، پیرۆزبایی هاتنی ساڵی 2024یان لە خەڵک دەکرد.

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی 15 ملیۆن کەمکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی 15 ملیۆن کەمکردەوە
دەبێت ھەموو ھاوڵاتییەک خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت
دواتر دەبێت ھەموو ھاوڵاتییەک خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت
ەیوەندیدار