سودانی: هێرشی سەر بنکە سەربازییەکان لە عێراق ڕەت دەکەینەوە



دوای ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنی فەرمی هاتنی پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بۆ عێراق، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی حێراق کۆبووەوە و گفتوگۆی چەند بابەتێکی گرنگیان کرد لەوانەش پرسی جەنگی تیرۆر و هاوپەیمامانێتی نێودەوڵەتی و جەنگی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسدا.

لایخۆیەوە ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسی لەوەکرد، هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییە عێراقییەکان ڕەت دەکەنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێک لە سەربازانی ئیسپانی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەخاکی عێراقدان.

سودانی باسی لەوەشکرد “گرنگە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی عێراق بکرێت بۆئەوەی بتوانێت لە ڕووبەرووبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوامبێت.”

هاوکات، پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا جەختی لە سەقامگیری عێراق کردەوە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری کردنی عێراق نیشاندا و ڕایگەیاند پابەندن بە پاڵپشتی کردنی عێراقەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیداری نێوانیاندا تیشکخرایەسەر جەنگی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا و سودانی باسی لەوەکرد، “پێویستە ڕیگا بدرێت یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە و دیلەکانیش ئازاد بکرێن، وتیشی هیوادارین هەوڵی زیاتر بدرێت شەڕی غەززە بوەستێندرێت”.

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سەبارەت بە جەنگی غەززە وتی، “غەززە ڕووبەڕووی دۆخێکی کارەستبار بووەتەوە و بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە ڕەت دەکەینەوە”.

هەڵوێستەکان دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
پێشت هەڵوێستەکان دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
غازی ماڵان گرانبووە
دواتر غازی ماڵان گرانبووە
ەیوەندیدار