پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و تەم دروست دەبێت



کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و دروستبوونی تەم دەکات، دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستانی گرتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەورى جیا و خێرایی با لە نێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە سبەینی هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەکان و باشووری هەرێمیش ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە درەنگانی شەودا.

ئەوەشیخستەڕوو کە لە کاتی دروستبوونی تەمەکەدا مەودای بینین بۆ دوو کیلۆمەتر دادەبەزێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 19 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى

سۆران : 16 پلەى سیلیزى

 

غازی ماڵان گرانبووە
پێشت غازی ماڵان گرانبووە
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە
دواتر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە
ەیوەندیدار