لەبارەی دەرکردنی ئافرەتێکی بیانی لە شێلتەری سەگەکانی هەولێر رونکردنەوە دەدرێت



پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو  ئافرەتە بیانیەی دەڵێت لە شێڵتەری سەگی بێلانە دەرکراوە، وشەی نەشیاوی بەرامبەر کارمەندەکان بەکارهێناوە و بە ناوی هاوسەرەکەیەوە ویستویەتی کاری سەربەخۆ لە شێڵتەرەکە ئەنجامبدات.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، چەند رۆژیک لەمەوبەر ئافرەتێکی بیانی، سەردانی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێرى کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی کە بە تیمی خۆبەخش و دابینکردنی دەرمان هاوکاری شێڵتەرى سەگى بێلانەى هەولێر بکات، وەکو بەرێوەبەرایەتی فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر، داواکارییەکەمان قەبوڵکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو ئافرەتە دوێنێ سێشەممە داوای چونە ژورەوەی شێڵتەرى کرد و ڕەزامەندی پێ درا، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیار بوو برێک دەرمان ببات وەک یارمەتى بۆ شێڵتەر، بەڵام بەداخەوە لەکاتی چونە ژورەوەی بە وشەى نەشیاو بێڕێزییەکی زۆری بەرامبەر بە ستافی شێڵتەر و پزیشکانى ڤێتێرنەری کردوە کە تەمەنێکی زۆریان هەیە لەو بوارەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەربارى ئەوەش خۆی وانیشانداوە کە بەهۆی پاڵپشتی هاوسەرەکەیەوە دەتوانێت هەر کار و ڕەفتارێک ئارەزو بکات ئەنجامی بدات، لەگەڵ دوو کەسى دیکە کە هاوکارى بوون خۆیان تێکەڵ بە هەندێک بابەت کردوە کە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

پارێزگای هەولێر دەشڵێت: سەربارى ئەوەى هەوڵی وێنەگرتن و ڕیکۆردی ڤیدیۆیان داوە لە کاتێکدا پێشوەختە پێیانوتراوە بەپێى ڕێنماییەکان هیچ کەس بۆى نییە وێنەبگرێ و وێنەگرتن ڕێگەپێدراو نییە، بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە رێگریان لێکراوە تاوەکو کێشە و گرفتی زیاتر بۆ شێڵتەرەکە دروست نەکەن.

ئەو روونکردنەوەیەی پارێزگاری هەولێر لە کاتێکدایە، کچێکی بیانی کە سەر بە رێکخراوی ئاژەڵدۆستانە بە میدیاکانی راگەیاند، لە کاتی سەردانکردنی شێلتەری سەگی بێلانە لە هەولێر، لەلایەن کارمەندەکانی شێلتەرەکەوە ئازار دراوە و دەرکراوە.

 

“نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکاندا ڕاستەقینە نییە و دادەبەزێت”
پێشت “نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکاندا ڕاستەقینە نییە و دادەبەزێت”
هەولێر.. درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە
دواتر هەولێر.. درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە
ەیوەندیدار