دادگای باڵا دانیشتنەکەی لەبارەی کورسی کۆتاکان دواخست



دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاردانی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 21-01-2024 دواخست. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی دیکەی لەبارەی کورسی کۆتاکان و بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، بەڵام بڕیاری کۆتایی نەدا و دانیشتنەکەی بۆ 21 ی کانوونی دووەم دواخست.

سکاڵاکە لەلایەن هەریەکە لە زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

ئەوەشخەراوەتەڕوو، سكاڵاکە سەرەڕای ئەرکەکانیان لەبەرامبەر هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، کەتێیدا داوایان کردووە دادگای فیدراڵی ماددەکانی (١،٩،١٥،٢٢،٣٦)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە تایبەتن بە کورسی کۆتاکان و هەژمارکردنی هەرێمی کوردستان بە یەک بازنەی هەڵبژاردن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دادگای فیدراڵی لە ٣ی کانوونی یەکەم گفتوگۆکردنی لەسەر سکاڵاکە بۆ ئەمڕۆ ٢٧ی کانوونی یەکەم دواخست، هاوکات ئەمڕۆس جارێکیتر دانیشتنەکەی دواخست بۆ 21ی 1ی 2024 .

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، بە( خەڵک )ی راگەیاند، تاوەکو دادگای باڵا بڕیار لەسەر ئەم پرسە نەدات، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت.

بەغدا 700 ملیاری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
پێشت بەغدا 700 ملیاری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
پێشبینی دەکرێت لە سەری ساڵدا ٢٠٠ هەزار گەشتیار ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکەن
دواتر پێشبینی دەکرێت لە سەری ساڵدا ٢٠٠ هەزار گەشتیار ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکەن
ەیوەندیدار