بەهۆی لافاوەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا



بارانبارینی بەخوڕ و بەردەوام لە وڵاتی کۆنگۆ دروستبوونی لافاوی لێکەوتەوە، لافاوەکە بەشێوەیەک بەهیزبووە ژێرخانی ئابووری ئەو ناوچانەی لەناوبردووە یان زیانێکی زۆری پێگەیاندووە کە تێیدا ڕوویانداوە.

بەگوێرەی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی پارێزگاری ناوچەکە، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە کە لە شەوی ڕابردوودا بەردەوام بوو و تا ڕۆژی سێشەممە زیاتر لە ١٥ ماڵی وێرانکرد لە کانانگای پایتەختی هەرێمی کاسای لەوڵاتی کۆنگۆ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زریان و لافاوەکان گیان لەدەستدانی ٢٢ کەسی لێکەتووەتەوە کە زۆرینەیان منداڵن. هاوکات بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو ناوچانەی لافاو تێیاندا دروست بووە ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە و تیمەکانی حکومەتیش بەردەوامن لە گەیانندی هاوکارییەکان.

دوو ئۆتۆمبێل سووتان و سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
پێشت دوو ئۆتۆمبێل سووتان و سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
دادگای فیدراڵی تایبەت بە پرسی کورسی کۆتاکان و هەڵبژاردن لە هەرێم کۆ دەبێتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی تایبەت بە پرسی کورسی کۆتاکان و هەڵبژاردن لە هەرێم کۆ دەبێتەوە
ەیوەندیدار