سودانی بڕیاری جێبەجێکردنی پرۆژە یاسایەکی گرنگی دەرکرد



لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پرۆژە یاسای چاکسازی ئابوری جێبەجێ بکرێت.

دوێنێ سێشەممە، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گەڕانەوەی زەوی ٢٥٠ خێزانی ئاوارەی ناوچەی سالین لە پارێزگای بەسرە و بڕیاریدا ئەو زەوییانەی کە پێشتر لەدەرەوەی سنووری شارەوانی بەسرە پێیان درابوو بۆیا بگەڕێندرێتەوە.

لەڕاگەەینردراوێکی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی (ئامادەکردنی دیزاین و سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی میترۆی بەغدا)ی پەسەند کردووە کە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ و بودجەی پارێزگای بەغدا بڕی (٩١٣٨٠٤٠٠٠٠٠٠) دیناری بۆ تەرخانکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بڕی تێچووی پرۆژەکە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە پشتڕاستکرایەوە.

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی دامەزراندنی سیستەمێکی کامێرای یەکخراوی پەسەند کرد و تێچووی کامێراکان لە داهاتی خاڵە سنورییەکان بەڕێژەی ٥٠٪ی پشکی پارێزگای بەغدا بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی کە لە نێوان کۆمپانیای جێبەجێکردن و وەزارەتی ناوخۆدا کراوە جێبەجێ دەکرێت.

هاوکات، بڕیاردرا پڕۆژە یاسای چاکسازی ئابووری پەسەند بکرێت و بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی ئەوەی لێکۆڵینەوەی وردی لێ بکرێت و دواتر بگەڕێندرێتەوە بۆ سکرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕەوانەکردنی ڕاستەوخۆ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

گوندێکی چەمچەماڵ بۆردومان کرا
پێشت گوندێکی چەمچەماڵ بۆردومان کرا
وەزارەتی تەندروستی دەربارەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا هۆشداری دەدات
دواتر وەزارەتی تەندروستی دەربارەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار