دۆلار زیاتر لە 5 هەزار دینار بەرزبووەوە



تەنها دوای داشكانی نرخەكەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و گەیشتەوە 153هەزار دینار و بەوەش بە بەراورد بە دوو ڕۆی ڕابردوو، كە نرخەكەی بۆ 148 هەزار دابەزی، بڕی 5 هەزار دیناری چۆتەوەسەر.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوام دابەزینی نرخی دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەتایبەتی دوو ڕۆژی ڕابردوو، لە دوێنێ‌ ئێوارەوە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردۆتەوە و ئەمڕۆش بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە نزیكەی 153 هەزار دینار.

لای خۆشیەوە، پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، لە بۆرسەی هەولێریش بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار گەیشتەوە 153 هەزار دینار و لە دەرەوەی بازاڕیش بە 153 هەزار و 250 دینار بوو.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق لە سەرەتای ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵەكان لە بازاڕەكانی وڵاتدا دەبن بە دینار و ئەمریكاش بڕیاریداوە لە پێدانی دۆلار بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق بەردەوام بێت، بەلام سەرەڕای هەموو ئەو بڕیار و بەڵێنانە، بەهای دۆلار ناجێگیرە و دوودڵی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.

 

ڕۆمانۆوسكی: هێرشەكانتان ڕاگرن ئێمە میوانین لە عێراق
پێشت ڕۆمانۆوسكی: هێرشەكانتان ڕاگرن ئێمە میوانین لە عێراق
“کوردستان توانای کپکردنی هێرشەکانی نییە و دەبێت داوا لە عێراق بکات”
دواتر “کوردستان توانای کپکردنی هێرشەکانی نییە و دەبێت داوا لە عێراق بکات”
ەیوەندیدار