“وەزارەتی تەندروستی نییە، وەزارەتی پزیشکانە”



سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ڕەخنەی جدی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی دەکات، بە وەزارەتی پزیشکان ناوی دەبات، کە بە ڕێنمایی جیاکاری نێوان کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان دەکرێت.

لە کاتێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی بڕیاری هاوتاکردنی دەرماڵەی مەترسی نێوان پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەرکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بە ڕێنمایی جیاکاری دەکرێت.

هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی لەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک خزمەتی کارمەندانی تەندروستی نەکردووە، بەڵکو جیاکاری گەورەی لەنێوان پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کردووە.

لە ١٩ خاڵدا جیاکارییەکانی خستووەتەڕوو، هەر لە مووچە تا دەرماڵەی هاندان و مەترسی، کاتەکانی دەوامکردن، مافی وەرگرتنی دەرفەتی خوێندنی باڵا.

دەرماڵەی مەترسی بۆ پزیشکان ٪١٠٠، بۆ کارمەندانی تەندروستی ٪٥٠، ٪٧٠ پارەی نەشتەرگەرییەکان بۆ پزیشکان.

هەروەها سەرجەم سێکتەرەکان بۆ پزیشکان قۆرغکراون، هیچ مافێک بۆ کارمەندانی تەندروستی نییە.

داوای لە سەرجەم سەندیکاکان و نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەسەر ئەم جیاکارییە بێنە دەنگ.

“حكومەتی هەرێم بەڵێنی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پلەبەرزكردنەوەی داوە”
پێشت “حكومەتی هەرێم بەڵێنی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پلەبەرزكردنەوەی داوە”
وەزیری بازرگانی: قیستی کۆمپانیاکان بە دینار دەدرێتەوە
دواتر وەزیری بازرگانی: قیستی کۆمپانیاکان بە دینار دەدرێتەوە
ەیوەندیدار